AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٩ ٢١:٥٢

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران:

سیخوڕی ئینگلیزی، فەڕەنسی و سویدمان دەستبەسەر کردووە/ سزا لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک سیخوڕ

سیخوڕی ئینگلیزی، فەڕەنسی و سویدمان دەستبەسەر کردووە/ سزا لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک سیخوڕ

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: ئێستا دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ئەوەندە بەهێزە کە سیخوڕی ئینگلیزی، فەڕەنسی و سویدمان گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب رایگەیاند : دوژمن لە هیچ دۆخێکدا دەست لەسەر ئەم شۆرشە هەڵناگرێت و دەزگای سیخوڕی زیاتر لە 50 وڵاتی حیهان هەوڵ دەدەن پیلانگێڕیی بۆ بکەن.

راشیگەیاند : دەسەڵاتی بێ بەرانبەری ئەمریکا لە ناوچەکە بە دەستی جەهادگەران و سپاهیەکان شکستی هێناوە.

خەتیب بە ئاماژە بە رۆڵی ئەمریکا لە دروست بوونی داعش و پەیوەندی هۆکارتنی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، وتی: نزیک بە 200 کەس لەوانە هاتبوونە ناو وڵات و دەیانەویست وڵات بشێوێنن و ئاژاوە لە کاتی ئەربەعین بگێڕن بەڵام دەستگیر کران.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران جەختی کرد: ئەمرۆ توانایی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ئەوەندە زۆرە کە سیخوڕی فەرەنسی، سویدی، ئینگلیزی و وڵاتانی دیکەی لەبەردەستە و تەنانەت سەرەڕای گوشارەکان سزای لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەکیان دەرکرا و جێبەجێش بوو.

News ID 47025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha